هۆكار و نیشانه‌كانی توشبوون به گرانه‌تا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
ڕاچڵه‌كین-
گرانه‌تا یه‌كێكه له نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیه بڵاوانه‌ی كه‌له زۆربه‌ی وڵاتانی نیمچه پێَگه‌یشتوو هه‌یه‌و ساڵانه به‌هه‌زاران كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن، دكتۆر سۆران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه ڕوون ده‌كاته‌وه.
هۆكاری توشبوون:
هۆكاری توش بوون به نه‌خۆشیه‌كه به‌كتریایه‌كه به‌ناوی (salmonella typhi )، كه له‌ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیس بوو به به‌كتریای نه‌خۆشیه‌كه ده‌گوازرێته‌وه .
ئه‌م نه‌خۆشیه‌له‌ناوچه‌كانی هندستان و ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین زۆر بڵاوه، به‌كتریاكه له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت دوای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ش له‌توره‌كه‌ی زراوی نه‌خۆشه‌كه‌دا بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ یان ساڵ بمێنێته‌وه واته ئه‌و كه‌سه ده‌بێت به‌هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه كه‌هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆتووشكردنی كه‌سانی تر .
ماوه‌ی چونه‌ژوره‌وه‌ی به‌كتریاكه یۆله‌شی نه‌خۆشه‌كه هه‌تا ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه (10-14) رۆژه .
نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه:
له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا:
1-تا ( كه دیارترین نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یه).
2-سه‌رئێشه
3-ئازاری ماسولكه‌كان
4- كه‌مبونه‌وه‌ی لێدانی دڵ.
4- قه‌بزی
5-سك چون و رشانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌منداڵدا
له كۆتایی هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا:
1- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه له‌سنگ ی نه‌خۆشه‌كه
2-گه‌وره‌بوونی سپڵ
3-كۆكه
4-ئاوسانی سك
5- سك چون
له كۆتایی هه‌فته‌ی دووه‌مدا:
1-ووڕبوون
2-بوورانه‌وه
3-مردن ( ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت)
تێبینی:
1-مه‌رج نیه نه‌خۆشه‌كه هه‌موو نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌بێت
2- ئێستا گرانه‌تا له ناوچه‌كه‌ی ئێمه زۆر بڵاو بۆته‌وه پێده‌چێت به‌هۆی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پیس یان ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌وه هاتوون( كه له‌وانه‌یه هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه بن) .
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه:
1- پشكنینی خوێن(له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا باشترین دیاریكه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یه )
2-كه‌مبوونه‌وه‌ی خرۆكه سپیه‌كانی خوێن .
3-له‌وانه‌یه به‌كتریاكه له پیسایی نه‌خۆشه‌كه ببینرێت به مایكرۆسكۆپ.
4-ویداڵ تێست widal test( كه ناتوانین زۆر پشتی پێبه‌ستین)
6-IGg & IGm پشكنینی
چاره‌سه‌ر:
Chloramphenicol-
Ciprofloxacin-
له‌وانه‌یه له‌دوای چاره‌سه‌ریش بۆماوه‌ی 5 ڕۆژ نه‌خۆشه‌كه تا ی ببێت، پێویسته چاره‌سه‌ر بۆماوه‌ی 14 رۆژبه‌رده‌وام بێت، له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌ن پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته به‌رده‌وام بێت و هه‌ندێكیان پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی زراو هه‌یه .
خۆپاراستن :
1-هۆشیاری خه‌ڵكی له به‌كارهێنانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پاك.
2- بوونی سیسته‌می ئاو و ئاوه‌رۆی چاك و كۆنترۆڵكراو.
3-سه‌فه‌ر نه‌كردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه نه‌حۆشیه‌كه‌ی تیا بڵاوه , یان به‌كارهێنانی ڤاكسین پێش سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌و ناوچانه .