ڤیدیۆ: چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆیه‌ك ڕوخسار و جه‌سته‌ی سوتا
ڕاچڵه‌كین-
خانمێكی هه‌رزه‌كار ڕوخسار و جه‌سته‌ی به پله‌ی سێ سوتا دوای ئه‌وه‌ی شامپۆی له‌ناوبردنی ئه‌سپێی بۆ قژی به‌كارهێنا.
ئه‌لیما ی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له برادفۆرد - ئینگلته‌را ده‌ژی و خانمێكی زیره‌ك و یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی خوێندنگه‌كه‌ی بوو به‌ڵام چوار ساڵ به‌ر له ئێستا به‌كارهێنانی شامپۆیه‌ك بۆ هه‌میشه ژیانی گۆڕی.
له مانگی دیسێمبه‌ری 2016 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌شه ناوخۆی كۆلێژه‌كه‌ی بۆ ماڵه‌وه ئه‌لیما تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه كه قژی ئه‌سپێی تیادا دروست بووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بڕیاریداوه شامپۆی پزیشكی Full Marks Solution" به‌كاربهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی شامپۆكه‌ی له سه‌ری داوه بۆ ماوه‌یه‌ك هێشتویه‌تیه‌وه و نه‌یشۆردوه و دواتر چوه یارمه‌تی دایكی بدات له چێشتخانه و بێ ئاگا بووه له‌وه‌ی ئه‌و شامپۆیه‌ی به سه‌ریه‌وه‌یه‌تی خێرا ده‌سوتێت و ده‌ڵێت" هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌لای ته‌باخه‌كه‌ی دایكمدا تێپه‌ڕیم قژم ئاگری گرت و ئه‌وه‌ی ته‌نها بیرم لێده‌كرده‌وه ئه‌وه‌بوو كه ده‌مرم."
ئه‌لیما باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی سوتانی قژ و جه‌سته‌ی به پله‌ی 3 بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له كۆمادا بووه و ده‌شڵێت" دوای چاكبوونه‌وه‌م ئه‌م ڕوداوه وایكرد زیاتر خۆمم خۆش بوێت و ئه‌و ڕوداوه‌ی به‌سه‌رم هات وایكرد ببمه كه‌سێكی باشتر و ژیانی خۆمم خۆش بوێت و متمانه به‌خۆبوون تیامدا زیاتر ببێت"
سوتانی ئه‌م خانمه به‌ڕێژه‌ی %55 بووه و ڕوخسار و سه‌ر و سنگ و قۆڵ و ڕان و سك و پشتی گرتۆته‌وه و 7 په‌نجه‌ی سوتاوه و ئێستا ته‌نها دوو په‌نجه‌ی كارده‌كات.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئه‌لیما ده‌ڵێت" تا ئێستا 100 نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریم كردوه و هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڵم ده‌كه‌م و ئامێری شێداركردنه‌وه‌ی هه‌وا به‌كارده‌هێنم و كرێمی تایبه‌تم هه‌یه و ته‌نها قژم كه چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كرد دوباره بێته‌وه ئێستا سروشتیه و ده‌توانم شۆفێری بكه‌م و ژیانی ئاسایی خۆم وه‌ك هه‌ر كه‌سێك به‌ڕێ بكه‌م"