ترەمپ: چین دەبێتە خاوەنی ئەمریكا

جیهان

29/10/2020     ژمارەی بینراو 265

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئەگەر بێتو جۆ بایدن- كاندیدی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا چین دەبێت بە خاوەنی ئەمریكا.

دۆناڵد ترەمپ لە جریوەیەكدا نوسیوویەتی:" بایدن سیاسییەكی گەندەڵە، دەیەوێت كارەكانتان ببات بۆ چین، لەكاتێكدا ماڵباتەكەی ملیۆنان دۆلاری لە پارتی كۆمۆنیستی چین دەستدەكەوێت."

ترەمپ، دەڵێت:" هەر كات بایدن سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەوا چین دەبێتە خاوەنی ئەمریكا، بەڵام گەر ئێمە سەربكەوین، ئێوە سەركەوتوون، ئەمریكا سەردەكەوێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن