دوای پشیله توڕه‌كه.. پشیله‌یه‌كی دیكه ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ست هێنا
ڕاچڵه‌كین-
پشیله‌یه‌كی دیكه ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ست هێنا دوای ئه‌و پشیله‌یه‌ی كه ناوی" تاردار صوص" ه و به‌هۆی شێوه توڕه‌كه‌یه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه خاوه‌نی نازناو.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو وێنه‌ی پشیله‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ناوی" بامبكین" ه له یه‌كێك له كه‌نار ئاوه‌كان وێنه‌ی گیراوه و توڕه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م شێوه جیاوازه‌ی" بامبكین" وایكرد له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته "میم" ێكی به‌ناوبانگ له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و شایه‌نی باسه "بامبكین" خاوه‌نی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و فه‌یسبووك و هه‌زاران كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان فۆڵۆیان كردوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌خێوكه‌ری "بامبكین" ه باس له‌وه ده‌كات پشیله‌كه‌ی به‌هۆی توشبوونی به جۆرێك نه‌خۆشی ناتوانێت هاوسه‌نگی ڕوخساری ڕێكبخات و ئه‌وه‌ش واده‌كات شێوه‌ی به‌و جۆره ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام ئه‌م كێشه ته‌ندروستیه‌ی بامبكین ڕێگر نییه له‌وه‌ی چێژ له هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان وه‌ربگرێت.