نیشانه‌كانی توشبوون به‌ دڵه‌ڕاوكێ

ستایل

01/11/2020     ژمارەی بینراو 624

نیشانه‌كانی توشبوون به‌ دڵه‌ڕاوكێ



ڕاچڵەكین-

قەلەقی یان دڵە ڕاوكێ بریتییە لە هەستی نادڵنیایی، نائاسایی و دوودڵی یان گرژبوون کە تاک هەستی پێدەکات کاتێک وەڵامدەداتەوە بۆ شتێک یان دۆخێکی نەزاندراو، دكتۆر جەعفەر پزیشكی نەخۆشیە دەرونیەكان چەند نیشانەیەك لەم بابەتەدا ڕوون دەكاتەوە لەو كەسانەدا هەستی پێ دەكرێت كە ئەم گرفتەیان هەیە.

ئەم پزیشكە دەڵێت"مرۆڤ کاتێک قەلەق دەبێت توشی چەندین نیشانە دەبێت کە دەرونی و جەستەیین، ئەمانەش چەند نیشانەیەکی زۆر بڵاون:

 نیشانە جەستەییەکان وەکو:

1- دڵەکوتە
2- بەرزبونەوەی فشاری خوێن
3- خێرابوونی هەناسە و تەنگەنەفەسی
4- زۆر ئارەقکردنەوە.
5- سەرسوکبوون و گێژبوون
6- توندبوونی سنگ

نیشانە دەورونییەکان وەکو:
1- مەزاج توندی و تورەیی
2- نەمانی ئارەزوو یان بێهەستی
3- زۆر رەخنەگرتن
4- هەستکردن بە بێنرخی و دودڵی یان بێهیوایی
5- ماخۆلان
6- نەتوانینی دانیشتن و بێئۆقرەیی
7- نەتوانینی تەرکیزکردن
8- کاوێژکردنی هزری و لێکدانەوەی زۆر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن