به‌شێك له‌ توشبووانی كۆرۆنا دوای چاكبونه‌وه‌ش هه‌ست به‌م نیشانانه‌ ده‌كه‌ن

تەندروستی

05/11/2020     ژمارەی بینراو 761

به‌شێك له‌ توشبووانی كۆرۆنا دوای چاكبونه‌وه‌ش هه‌ست به‌م نیشانانه‌ ده‌كه‌ن


ڕاچڵه‌كین-

ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبن بۆی ھەیە نیشانەیان بمێنێتەوە دوای چاكبوونەوە، بەشێوەی كاتی بۆ سەرووی سێ ھەفتە یان بەشێوەی درێژخایەن بۆ سەرووی سێ مانگ، ئەم كەسانەی لەچاودێری چڕ دەمێننەوە بۆی ھەیە نیشانەیان تا درەنگتر بمێنێتەوە، دكتۆر سواره‌ پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و نیشانانه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌شێك له‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای چاكبوونه‌وه‌ هه‌ستی پێبكه‌ن و له‌گه‌ڵیان بێت له‌وانه‌ش:

1-باوترینیان بیھێزی و تەنگە نەفەسی
2-نیشانەی تری وەكو ئازاری جومگە و ئازاری سنگ.
3- یان نەخۆشەكە ماكەكانی نەخۆشیەكەی بۆ دروست دەبێت كار لەسەر كۆئەندامی ھەناسە و دڵ و مێشك دەكات لەئەنجامی كاریگەری ڤایرۆسەكە لەسەر بەرگری لەش و شانەكانی لەش.

4- كاریگەری لەسەر دڵ:
-ھاوكردنی ماسولكەی دڵ یان تێكچوونی كارەبایی دڵ
-یان سستبوونی دڵ یان جەڵتەی دڵ.
-لەھەموو كەسێك ڕوونادات و مەرجیش نییە بەس لەكەسانێك ڕووبدات كەوا بەقورسی نەخۆشیەكە بگرێت.

5- كاریگەری لەسەر سییەكان:
بۆی ھەیە فەرمانی سییەكان لاواز بكات تا چەند مانگێك یان لەھەندێك كەس دروستبوونی ڕیشاڵی سییەكان بۆیە گرنگرە چارەسەری سروشتی سییەكان بەردەوامبیت دوای چاكبوونەوەی نیشانەكان.

6-كاریگەری لەسەر دەمارەكان و مێشك
‎-سەرئێشە و گێژبوون.ھەندێك كەس نیشانەی تریان بۆدروست دەبێت وەكو گرفتی میمۆری و تەركیز و ھۆشیاری وژمێریاری  و لەوانەیە دوو بۆ سێ مانگ بمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن