راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەواڵی كۆچی دوایی پزیشكێكی دیار شارەكەو كوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئایاری 2025 تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە:" هەواڵی كۆچی دوایی پزیشكی دێرین و بەئەزموونی شاری سلێمانی ( د.جەمال عومەر تۆفیق ) پزیشكی پسپۆڕی دەرونی ڕادەگەیەنین."
دكتۆر جەمال عومەر تۆفیق پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەكان لە ساڵی 1949 لەگەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە.