زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی 4 ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 911

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق بەڵێنی داوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ رابسپێرێت بۆ رەوانەكردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم..

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئایاری 2025 سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، قسە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و تەیف سامی وەزیری دارایی كراوە بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەی مانگی چواری هەرێم.

وتیشی،  بە ئەگەرێكی زۆرەوە سبەینێ دووشەممە 12ی ئایاری 2025 گرفتەكان چارسەر دەكرێن و پارەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەكرێت. وەك كوردسات نیوز بڵاویكردووەتەوە.

هاوكات سەراوەیەكی تر ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، وەزیرانی كورد لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبوونەتەوەو قسەیان لەگەڵدا كردووە لەبارەی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم. بەووتەی سەرچاوەكە، محەمەد شیاع سودانی بەڵێنی پێداون سبەینێ وەزارەتی دارایی رابسپێرێت مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.




داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن