ساموێل ئیتۆ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

وەرزش

09/11/2020     ژمارەی بینراو 331

راچڵەكین-

ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كامیرۆن ساموێل ئیتۆ، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.

میدیاكانی كامیرۆن بڵاویانكردووەتەوە، ئیتۆ-ی ٣٩ ساڵان لە نزیك شاری نكۆنگاسامبا لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە بە ئۆتۆمبیلەكەی خۆی تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووەو جگە لەزیانی ماددی زۆر كەبەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە، خۆشی برینداربووە.

بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، لەئێستادا ئیتۆ لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی جێگیرە.

ئیتۆ، لە ژیانی وەرزشیدا لە ئیسپانیا یاری بۆ یانەكانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و لە ئیتاڵیا بۆ یانەی ئینتەر و لە ئینگلتەرا بۆ یانەی چێڵسی و ئیڤەرتۆن كردووە، هاوكات لە توركیا درێسی یانەكانی ئانتاڵیاسپۆر و كۆنیا سپۆری پۆشیوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن