خانمه هونه‌رمه‌ندێك: هاوسه‌رگیریم نه‌كردووه و دووگیانیشم
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی تونسی "عائشه عه‌تیه" ئاشكرای كرد كه بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات دووگیان بووه و سكی 4 مانگه و باوكی منداڵه‌كه‌ش خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشویه‌تی كه له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه و پێش جیابوونه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه‌تێ هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
عه‌تیه ترس و خه‌می خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و منداڵه‌ی له سكیدایه و هێشتا له‌دایك نه‌بووه ، داوا له كۆمه‌ڵگا ده‌كات به‌زه‌ییان هه‌بێت بۆی و په‌شیمانه بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی و منداڵه‌كه‌ی له‌م هه‌ڵه‌یه‌دا تاوانبار نییه .
عه‌تیه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كچه‌كه‌ی ناوبنێت" مایا" و ده‌شڵێ" تاوانی ئه‌و منداڵه چییه كه دوای له‌دایكبوونی سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن وپێی ده‌ڵێن منداڵی حه‌رام"