راچڵه‌كین- سپۆرت
له یارییه‌كانی نه‌یشنس لیگی ئه‌وروپا و له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م, هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له ناو یاریگای خۆی به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له ئۆكرانیای برده‌وه.
لیۆرێ سانی و تیمۆ ڤێرنه‌ر گۆڵكاره‌كانی ئه‌ڵمانیایان كرد و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ی ئۆكرانیاش رۆمان یاریمچیۆك تۆماریكرد.
له یارییه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له ناو یاریگای خۆی نه‌یتوانی له سویسرا بباته‌وه‌و یارییه‌كه به یه‌كسان بوون و به ئه‌نجامی گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا به كۆتا هات.