گرانترین كۆتر لەجیهاندا بەنرخێكی پێوانەیی فرۆشرا

هەمەڕەنگ

16/11/2020     ژمارەی بینراو 658

راچڵەكین-

كۆترێكی جۆری زاجل كە ژینگەكەی كیڵگەیەكی بەلژیكایە، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا كە سەكۆی " بیگۆن پارادای" رێكی خستبوو، بە 1.6 ملیۆن یۆرۆبە كڕیارێكی چینی فرۆشرا.

نیو كیم كە ناوی كۆترە مێكەیە و لەیەكێك لەكێڵگە بەناوبانگەكانی ناوچەی ئەنتۆیرب لە بەلژیكا بەخێوكراوە، بووە گرانترین باڵندە لەجیهانداو پێش باڵندەیەكی نێری تر كەوت بەناوی (ئارماندۆ) كە بە 1.25 ملیۆن یۆرۆ لەساڵی 2019 دا بەهەمان كڕیار فرۆشرا.

نیكۆلاس گیسلبریشت- بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی " پیپا" رایگەیاند، ئەو نرخەی كۆترە زاجلەكەی پێ فرۆشراوە، بە پێوانەیی لەئاستی جیهاندا ئەژمار دەكرێت.

ئەوە جێی سەرنجە، نیو كیم لەسەرەتای زیادكردنەكەدا بڕی 200 یۆرۆ نمایشكرابوو، لە پرۆفایلەكەشیدا ئاماژە بەژمارەیەك خەڵات كراوە كە پێشتر بەدەستی هێناوە.

كۆتری زاجل، یەكێكە لەو باڵندانەی لەسەرانسەری جیهاندا بایەخێكی زۆری پێدەدرێت بەتایبەتی لە وڵاتی چین كە پێشبڕكێكانی تایبەت بەو باڵندەیە دەسكەوتێكی دارایی زۆر بۆ براوەی پێشبڕكێكە لێدەكەوێتەوە.

بەهۆی كڕینی ئەم جۆرە باڵندەیەش لەلایەن دەوڵەمەندانی ئاسیاو كەنداو، نرخەكەی زۆر بەرزبووەتەوە.

یەكێك لەخەسڵەتەكانی ئەم جۆرە كۆترە ئەوەیە، كەهەرچەندە دەیان كیلۆمەتر ببڕێت بەڵام دواجار دەگەڕێتەوە ئەو شوێنەی كەلێیەوە هەڵفڕیوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن