نیشانەکانی توشبوون به‌ شێرپەنجەی سییەکان

تەندروستی

18/11/2020     ژمارەی بینراو 2871

شێرپەنجەی سییەکان

ڕاچڵه‌كین-

زۆرکەس نیشانەی نییە و کاتێک نیشانەکان دەردەکەون کە نەخۆشیەکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، لەبەرئەوەی بڕێکی کەم لە کۆتایی دەماری لە سییەکان دایە، لووەکە گەشە دەکات و گەورەدەبێت بە بێ ئەوەی هەست بە ئازار بکات یان ناڕەحەتی، دكتۆر ئارام ڕاوێژكاری نه‌شته‌رگه‌ری سنگ و دڵ و بۆریه‌كانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان ڕونده‌كاته‌وه‌.

 کاتێک نیشانەکان دەردەکەون جیاوازە لە کەسێک بۆ کەسێکیتر بە گشتی بریتیین لە :
1-  کۆکەیەکە کە چاک نابێتەوە و وردە وردە خراپ دەبێت
2- ئازاری بەردەوامی سنگ
3- گڕبونی دەنگ و دەنگ نوسان
4- خیزەخیزی سنگ یا هەناسە توندی
5-  زوو زوو توشی پەتای سییەکان دەبێت وەکو نیومۆنیا
6-  خوێن دەبینرێت لە کاتی کۆکەدا

 جگە لەو نیشانانە، چەند نیشانەیەکی تر لەوانیە دەربکەون کە لە ناو سییەکاندا ڕونادەن و دروست نابن وەکو:
1- دابەزینی کێش
2- نەمانی حەزی خواردن
3- سەرئێشە
4- ئازاری ئێسکەکان
5- مەیینی خوێن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن