محەمەد سەڵاح بۆ جاری دووەم تووشی كۆرۆنا بوو

وەرزش

19/11/2020     ژمارەی بینراو 276

راچڵەكین-

بۆ جاری دووەم محەمەد سەڵاح-ی  یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو.

لەو بارەیەوە یەكێتی تۆپی پێی میسر ئەوەی ئاشكراكرد كە بۆ جاری دووەم پشكنینی كۆرۆنای یاریزان، محەمەد سەڵاح پۆزەتیڤ دەرچووە.

هەفتەی رابردوو ئەوە راگەیەندرا كە محەمەد سەڵاح تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە و كەرەنتین كراوە.

بەمهۆیەشەوە ئەو یاریزانەی یانەی لیڤەرپوول بەشداری یارییەكانی ٢٢ و ٢٥ی تشرینی دووەم ناكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن