راچڵەکین-
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، سبەىنێ هەینى لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنورییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینى، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەیان، بەهۆیەوە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین و رێژەکەی لەشەودا زیاتر دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنورییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما کەمێک روو لە نزمبونەوە دەکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.