كۆمپانیای ڤایزه‌ر هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كه‌ی‌ نا

تەندروستی

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 169

ڤاكسینی كۆرۆنا

ڕاچڵه‌كین-

وته‌بێژی كۆمپانیای"ڤایزه‌ر" ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ ده‌رمان "لیزا ئۆنیل" ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌م كۆمپانیایه‌ داوای په‌سه‌ند كردنی به‌په‌له‌ی له‌ FDA ڕێكخراوی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی كردووه‌ و به‌مه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین له‌ پێشكه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ ئه‌مه‌ریكا.

له‌دوای ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ڤاكسینه‌كه‌ له‌سه‌ر 44 هه‌زار خۆبه‌خش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كرا كۆمپانیای ڤایزه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ بنێت و چالاكی ڤاكسینه‌كه‌ش به‌ڕێژه‌ی‌ %95 ه‌ و كاریگه‌ری لاوه‌كی مه‌ترسیداری نییه‌.

به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤایزه‌ر" ئه‌لبێرت پۆرلا ده‌ڵێت" ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ داواكردنی په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینه‌كه‌ هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌وڵه‌كانمان بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا و ئێستا ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانمان ده‌ستمان كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ سه‌لامه‌ت و چالاكه‌ و ئه‌وه‌ش متمانه‌ی‌ باشی پێداوین"

حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوو هه‌فته‌ی‌ سه‌ره‌تای مانگی 12 پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت گڵۆپی سه‌وز بدرێت به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی ڤایزه‌ر و له‌ هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كۆمپانیای مۆدێرنا به‌م نزیكانه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به‌و ڤاكسینه‌ی‌ به‌رهه‌میهێناوه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن