چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ناو ده‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵه‌ی به‌ریتانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی ده‌م كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر به ئاگابن و ئه‌م نیشانانه ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه و له‌ناو ده‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت.
1- ده‌ركه‌وتنی ئاوساوی و تۆپه‌ڵ له سه‌ر یان مل.
2- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سپی و سوور له‌سه‌ر زمان و په‌ڵه و برین ئه‌گه‌ر زیاتر له 3 هه‌فته له‌ناو ده‌مدا بمێنێته‌وه و چاك نه‌بێته‌وه.
3-هه‌بوونی ئاوسان و خاڵی سوور و سپی له‌ناوه‌وه‌ی ڕومه‌ت.
4- ئاوسان و هه‌وكردنی پووك.
5-هه‌بوونی په‌ڵه‌ی سوور و سپی له‌سه‌ر لێو.
سه‌رۆكی ئه‌م ڕێكخراوه به‌ریتانیه نایجل كارتر ده‌ڵێت" هه‌ركات تێبینی شتێكی نائاسیتان كرد له ده‌وروبه‌ری ده‌م یان ناو ده‌م ئه‌وه هه‌ر زوو سه‌ردانی پزیشكی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و هه‌تا زووتر نه‌خۆشییه‌كه ده‌ست نیشان بكرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه زیاتره"