پیاوێك ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد و سزاكه‌ی وه‌رگرت
راچڵه‌كین-
پۆلیسی شاری "ماومینگ" له باشووری چین لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ستپێكرد دوای دۆزینه‌وه‌ی پیاوێك كه به‌ستراوه‌ته‌وه و له ناو قه‌فه‌زێكدا زیندان كراوه و فڕێدراوه‌ته ڕوبارێكه‌وه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بخنكێت دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی چینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م پیاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌م شێوه‌یه سزادراوه و پێشتر ئه‌م جۆره سزادانه له‌ناو چینیه‌كاندا هه‌بووه به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبێت به‌و شێوه‌یه سزادراوه.
له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتووه چه‌ند پیاوێك كه ته‌مه‌نیان 36- 32-18 ساڵه ده‌وری ئه‌و ژوره‌یان داوه كه تیایدا ئه‌م پیاوه‌ی دیكه كه ته‌مه‌نی 41 ساڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك په‌یوه‌ندی سێكسی ئه‌نجامداوه و دواتر ده‌هێندرێته ده‌ره‌وه و به په‌ت ده‌به‌سترێته‌وه و ده‌خرێته ناو قه‌فه‌سێك و فڕێ ده‌درێته ناو ڕوبارێكه‌وه و به‌ڵام دوای ڕزگاركردنی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ته‌ندروستی باش بووه.
ئه‌م جۆره سزادانه پێی ده‌وترێت" نوقمكردن له قه‌فه‌زی به‌راز" و له سه‌ده‌ی 14 ه‌وه ئه‌م جۆره سزادانه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامدراوه كه ناپاكی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.