میلا بۆفۆرۆزنیوك
ڕاچڵه‌كین-
خانمێكی ئۆكرانی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه جلوبه‌رگی سه‌ده‌ی نوێ وه‌ك" جینز و قه‌میس و بابه‌ته‌كانی دیكه" نه‌پۆشێت و جلوبه‌رگی سه‌ده‌ی 19 و ستایله مێژوییه‌كان له‌به‌ر بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ئۆدیتی سنترال" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه "میلا بۆفۆرۆزنیوك" كه له شاری فینیتسا ده‌ژی ته‌واوی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی ده‌یپۆشێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 130 ساڵ پێش ئێستا و زیاتریش.
میلا باس له‌وه ده‌كات له‌سه‌ره‌تاوه بلوز و ته‌نوره‌ی پۆشیوه به‌ڵام ورده ورده ته‌واوی ستایلی جلوبه‌رگه‌كانی گۆڕیوه به ستایلی كۆن و مێژووی و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات به‌و جلوبه‌رگانه‌وه زۆر ئاسووده‌تره و ده‌توانێت كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی ئاسانتر بكات و 100 پارچه جلی هه‌یه كه هه‌مویان ستایلی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 ن.