راچڵەكین-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، بەدواداچوون بۆ رووداوی راكێشانی لاشەی ئاژەڵێكی مردارەوە بوو لەلایەن ئۆتۆمبێلێكەوە دەكەن.
فازڵ حاجی- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە بەراچڵەكین-ی راگەیاند:" بەهۆی ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی ئاژەڵەكەی پێ رادەگیشرێت تابلۆكەی دەرنەكەوتووە، تائێستا هیچ كەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەكراوە."
دەشڵێت، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەو رووداوەكە دەكەن كە لەنزیك شاری هەولێر بووەو تا ئەنجامدەرەكەی بناسرێتەوەو بەسزای یاسایی خۆی بگەیەندرێت.