هه‌وكردنی ده‌نگه ژێكان
ڕاچڵه‌كین-
ووشه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ست و پەیوەندی کردنەکە له ڕیگه‌ی ده‌نگه ژێیه‌كانه‌وه ده‌گاته گوێی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بەڵام چۆنیەتی دەربڕینە دەنگیەکانمان به پێی باری ئه‌و كاته‌ی میزاج و جوڵه‌مان ده‌گۆڕێت.
چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر بەزۆری هاوار بكه‌ین یان هەمیشە ده‌نگ به‌رز بكه‌ینه‌وه؟ ئایا ده‌نگه ژێكان دو‌چاری زیان ده‌بنه‌وه.
ده‌نگه ژێكان له تاڵی ده‌زووله‌یی پێك دێن كه له ماسولكه بچوكه‌كانی قوڕگدا هه‌یه، ده‌نگه ژێی پیاوان درێژتره له ژنان كه وای كردووه ده‌نگی پیاوان زبر و قوڵ تر بێت.
هاواركردن یان هه‌ر چالاكیه‌كی تر بە دەنگی زۆر بەرز، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ژێیانه و زۆرجار دو‌چاری هه‌وكردنیان دەکاتەوە.
به پێی به‌رزی و نزمی ده‌نگه‌كه ماوه‌ی هه‌وكردنه‌كه‌ش ده‌گۆڕیت زۆرجار کورتخایەن و هەندێکجاریش درێژخایەن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی هاواركردن و ده‌نگ به‌رزی بووه به خویه‌كی ڕۆژانه‌و زۆرترین كات بەنه‌بره‌یه‌كی به‌رز قسه ده‌كه‌ن، ده‌نگه ژێیه‌كانیان به تیپه‌ڕبوونی كات تیكده‌چێت و زۆرجار دووچاری هه‌ڵاوسان ده‌بن كه به گرێی ناشێرپه‌نجه‌یی قوڕگ یان (عقیدات الحبل الصوتی) ئەگەرچی کەسەکە هەستی پێناکات.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر:
دوای ده‌ستنیشان كردنی حاڵه‌ته‌كه گرنگه جارێكی تر ئه‌م ده‌نگه ژێیانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه باری ئاسایی خۆیان له ریگه‌ی ڕاهیان پێ كردنه‌وه‌یان به به‌كارهێنانی تۆنی نزم له كاتی ده‌ربڕین یان وه‌رگرتنی پشوو به كه‌مكردنه‌وه‌ی قسه‌كردن و خواردنه‌وه‌ی بڕێكی باش له شله‌مه‌نی.