نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توشبووانی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆماركراوی نه‌خۆشخانه‌ی" رازی" له شاری ئه‌هواز له ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاوی باراناو چۆته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا.
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه لافاو شاره‌كانی" بو شه‌هر و ئه‌هواز" و چه‌ندین شاری دیكه‌ی له باشوری ڕۆژئاوای ئێران گرته‌وه.