دەست بردنی منداڵ بۆ گوێی
ڕاچڵهكین-
یەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی منداڵان بریتیە لە هەوکردنی گوێ، کە دەبێتە هۆی تایەکی بەرزو ئازارێکی توندو بەردەوام و گریانێکی بەکوڵی منداڵەکە کەوای لێدەکات نە شیربخوات و نەبخەوێت، دكتۆرپێشڕهو پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ و جوانکاری لووت لهم بابهتهدا وهڵامێكی دروستی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
ئەگەر هەوکردنەکە زوو لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە چارەسەر نەکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ و کۆتایی بێت بەهەوکردنی درێژخایەنی گوێ و کاریگەری نەرێنی لەسەربیستن و هەندێ جار ماکی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا دێنێت وەک هەوکردنی پەردەکانی دەوری مێشک و وەدومەڵی ناوومێشک.
هەڵە تێگەیشتنێک هەیە سەبارەت بە دەست بردنی منداڵ بۆ گوێ و وە سوڕانی سەری منداڵ لە لایەکەوە بۆ لایێکی تر لەلایەن دایکان و باوکانەوە، کە وا لێک دەدرێتەوە هۆکارەکەی هەوکردنی گوێیەتی لەکاتێکدا هەوکردنی گوێ نیشانەکانی زۆر توندترن وەک لەسەرەوە باسمان کرد، زۆربەی کات هۆکاری ئەم جۆرە جوڵانە لەلایەن منداڵانەوە شتی زۆر سادەو ئاسایین، زۆربەی کات هۆکارەکەی بونی مۆمە لەناوو کەناڵی گوێ کە دەردراوێکی ئاسیە لەلایەن ڕژێنەکانی گوێ دەردەدرێن و زۆر پێویستە بۆ پارێزگاری لەگوێ ، پێویست بەهیچ جۆرە چارەسەرێک ناکات،زۆرکات بەهۆی قەلەقی دایک و باوکان منداڵەکە چارەسەری ناپێویست و زۆری پێدەدرێت کە كاریگەری لاوەکی زۆریان هەیە لەسەر تەندروتی منداڵەکە و وە لە راستیدا ئەم جۆرە جوڵانە بەهیچ شێوەیەک پێویست بەچارەسەرناکات.لەبەرئەوە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی منداڵەکەت پێش پێدانی هەرجۆرەچارەسەرێک بەمنداڵەکەت پرسی پزیشکی پسپۆڕ زۆر پێویستە.