توشبوون به سكچوون و ڕشانەوە
ڕاچڵه‌كین-
سكچوون و ڕشانه‌وه نه‌خۆشییه‌كی باوی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانه، به‌ڵام كه‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر؟ دكتۆر كامه‌ران پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی و دڵ ئه‌و حاڵه‌تانه ڕوون ده‌كاته‌وه كه پێویسته نه‌خۆش له‌كاتی توشبوونی به سكچوون و ڕشانه‌وه سه‌ردانی پزیشك پشتگوێ نه‌خات.
1- ئەگەر سکچوون و ڕشانەوەکە تای لەگەڵ بوو لەسەرو ٣٨ پلەی سلیزی.
2- خوێن و جەراعه‌ت ھەبوو لەگەڵ پیسایی.
3- سکچوونەکە درێژەی کێشا بۆ زیاتر لە ھەفتەیەک.
4- نیشانەکانی ووشک بوونەوە بەرەو زیاد بوون بڕوات وەک ( تینوویەتی ،دەم و لێو ووشکبوونەوە، بێ هێزی،زیادبوونی لێدانەکانی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێن ،چاو بەقوڵا چوون ،گێژبوون ، سەرئێشە، ووشکبوونەوەو چرچ بوونی پێست، کەمبوونەوەی قەبارەی میزکردن لەچاو ڕۆژانی پێشوودا و زیاتر تێربوونی ڕەنگەکەی..)
5- ھەبوونی پێشینەی سەفەركردن لەماوەی نیزیکی ڕابردوودا بۆ ئەو جێیانەی نەخۆشی تێیدا بەربڵاوە.
6- ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە جا بەھۆی چوونە سەری تەمەنەوە بێت یاخود نەخۆشی و بەکارھێنانی دەرمان.
7- سکچوونەکە زیاتر لە ١٠ جار لە ڕۆژێکدا و وەک ئاو ڕوون بێت ( ئاوی برنج ) کە گومانی کۆلێرا بکرێت.