كۆرۆنا كۆتایی بەژیانی ڤالێری جیسكارد.. سەرۆكە مێژووییەكەی فەڕەنسا هێنا

جیهان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 315

راچڵەكین-

سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا لە تەمەنی 94 ساڵیدا بەكاریگەری تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.

خێزانی ڤالێری جیسكارد دیستان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، سەرۆككۆماری پێشووتری فەرەنسا دوای ماوەیەك لە تووشبوونی بە كۆڕۆنا چاكبووەتەوە، كاریگەری دەرهاوێشتەكانی كۆڕۆنا بەسەریدا ماوەتەوە، شەوی رابردوو لە ماڵەكەی كۆچی دواییكردووە.

ڤالێری جیسكارد دیستان، ماوەی حەوت ساڵ 1974 - 1981 سەرۆككۆماری فەرەنسابوو، بە ئەندازیاری ئاوێتەبوونی ئەوروپا دەناسرێت.

ڤالێری، لەماوەی دەسەڵاتیدا چەندین پڕۆژەی گەورەی خزمەتگوزاری كردەوە، لەوانە دروستكردنی خێراترین تۆڕی شەمەندەفەر لە فەرەنسا، بۆ یەكێتی ئەوروپاش سوودی هەبوو لە ئاوێتەبوون و دروستبوونی پەیوەندی بەهێز لەنێوان ئەندامانی یەكێتییەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن