فراكسیۆنی یەكگرتوو هەڵوێستی خۆی بەرامبەر خۆپیشاندانەكان رادەگەیەنێت

کوردستان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 307

راچڵەكین –

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مەدەنی و داوا رەواكانیان دەكات، داواش لە دەسەڵاتداران دەكات بەزووترین كات خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان ئازاد بكەن.

 لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 3-12-2020 بڵاویكردووەتەوە، فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، پشتیوانی تەواوی لە خۆپیشاندەرانی مەدەنیخواز و ستەملێكراو كردووەو داواشی لە دەسەڵاتداران كردووە چیتر زمانی ھێز و توندوتیژی دژ بەخۆپیشاندەران بەكار نەھێنن و بەزووترین كاتیش دەستگیركراوان ئازاد بكرێن.

فراكسیۆنی یەكگرتوو جەختی لەوەكردووەتەوە كە ھەروەك پێشتر لەریزی خۆپیشاندەراندا پشتیوان و داكۆكیكاری سەرسەختی مافە رەواكانی ئەم گەلە بەشمەینەتە دەبن.

ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەشاری سلێمانی دەستیپێكردووەو خۆپیشاندەران داوای مووچەو باشتركردنی بژێوی ژیانیان دەكەن، ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەكان بە بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەكە كرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن