ئارەقکردنەوە لە منداڵی خوار ته‌مه‌ن یەک ساڵ
ڕاچڵه‌كین-
ئاره‌قكردنه‌وه له منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ چه‌ندین هۆكاری دیاریكراوی هه‌یه و دكتۆر كامه‌ران پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا دیارترین هۆكاره‌كان ده‌خاته ڕوو.
هـۆکارەکان:
1-گەرمابوون:
شتێکی زانراوە مرۆڤ چ منداڵ یان گەورە گەرمای بێت ئارەق دەکاته‌وه، جیاوازیەکە ئەوەیە ئارەقکردنەوەی منداڵ بەزۆری لەسەریدایە چونکە ئارەقە ڕژێنەکانی سەری منداڵ چالاکن، بۆیە هەرگەرمایبێت سەری تەڕ دەبێت.
2- گریان:
کاتێك منداڵ زۆر بگری لەشی گەرم دادێت و ئارەق دەکاته‌وه.
3- تا:
هەوکردن و نەخۆشی درێژخایەن تاو ئارەقکردنەوە دروست دەکات.
4- نەخۆشی غودەی دەرەقی چالاک و نەخۆشی شەکرە ،بەتایبەتی کاتێ شەکری خوێنی دادەبەزێت دەبنە هۆی ئارەقککردنەوە.
5- وەرگرتنی هەندێک دەرمان دەبنە هۆی ئارەقکردنه‌وه.
6- هەندێ کەسیش بەبێ بونی هیچ هۆکارێکی ئاشکرا لە کەسانی تر زیاتر ئارەق دەکەنەوە.
ئارەقککردنەوەی سەری منداڵ لەزۆربەی کاتەکاندا شتێکی ئاساییە، بەڵام باشترە پزیشک بیبینێت، بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی هیچ هۆکارێکی نەخۆشی وەک ئەوانەی باسمانکرد لە پشتیەوە نیە.