له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كۆكی و پژمی ده‌ستگیركرا
ڕاچڵه‌كین-
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی فلۆریا له ئه‌مه‌ریكا پیاوێكیان ده‌ستگیر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردۆته‌وه ده‌مامك به‌كاربهێنێت له بازاڕێكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌لیكترۆنی و له‌هه‌مان كاتدا كۆكه و پژمینی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بڵاوكردۆته‌وه.
به‌تۆمه‌تی ئه‌م ڕه‌فتاره نه‌شیاوه ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 51 ساڵه ده‌ستگیر كراوه و كارمه‌ندێكی" بست بای" باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌م ڕوداوه داوای له موشته‌ریه‌كانی كردوه دوكانه‌كه‌ی چۆڵ بكه‌ن هه‌تا ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی خاوێن ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت" چه‌ند ده‌مامكێكم خسته به‌رده‌م ئه‌م پیاوه به‌ڵام هه‌مویانی فڕێ‌دا و ڕه‌تی كرده‌وه به‌كاریان بهێنێت"
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ڕوداوی له‌م شێوه‌یه ڕوبدات و ببێته باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مانگی 10 ی ئه‌مساڵ ڤیدیۆیی گه‌شتیارێك له ئیرله‌ندای باكور كه ڕه‌تی كرده‌وه ده‌مامك به‌كاربهێنێت له‌ناو فڕۆكه‌دا و به‌سه‌ر گه‌شتیاره‌كاندا كۆكی بووه باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.