درهختی ههنجیر
ڕاچڵهكین-
چهندین ڕێگای جیاواز ههیه بۆ زیادكردنی ڕوهكهكان، سهبارهت به درهختی ههنجیر یهكێك له گونجاوترین ڕێگاكان سهوزه زۆربوونه ئهو لهڕێگهی وهرگرتنی قهڵهمێك له درهخته بنهڕهتهكه كه دەبێت درێژی قەلەمەکە بیست تا بیست وپێنج سانتیم بێ وزیاد لەپازدە سانتیمی بکرێتە ژێر گڵ، لهم بابهتهدا جگه له چاندن چهندین بابهتی گرنگ و پهیوهست به درهختی ههنجیر ڕونكراوهتهوه.
لەکاتی چاندن وەباشترین بەروار کەبتەوێ هەنجیر بەقەلەم بچێنێ لەدەشت مانگی دووە وە ئهگەر لەکیسدا بیچێنی لەژێر بەیتدا ئهوه ئێستا دەتوانی بیچێنێت و هەنجیر لەهەموو خاکێکدا دەچێنرێت.
پەرووەردە کردنی هەنجیر لەسەر یەک لق، باشترین وچاکترین شێوازە بۆ باخی هەنجیر ، لقێکی هەنجیر مەتر تامەتر و نیوو لێ دەگەرین لەبنەوە خەلفی پێوە ناهێلیت دواتر مەهێلە لەخوارەوە لق لێبدا تەنیا ئەو لقانەی لە کۆتایدا دەریدەکات دەهێلرێتەوە.
پێویسته دووری نێوانن دوو دار سێ مەتر بێت و دووری نیوان دوو خەت هەنجیر چوار مەتر بێ تا لەئایندەدا زۆر پڕ نەبێت.
هەلپاچینی هەنجیر:
هەنجیر ساڵانە هەلپاچینی مام ناوەندی بۆ ئەنجام بدە یهم شێوهیهی لای خوارهوه:
1- ئەو لقانەی بەرز بوونەتەوە زۆر و دەست نایگاتێ بۆ ئەوەی هەنجیر بەئاسانێ لێکرێتەوە ولقەکان نەشکێن.
2- ئەو شووێنانەی زۆر پر و چوون بەیەکدا تا وا لەهەنجیرەکە بکەی بەیەکسانی رووناکی بدات لەهەموو شوێنێکی هەنجیرەکە.
3-ئەو لقانەی کرمۆل بوون ونزیک رووی زەویە یاخود لاواز وبێ هێزە دوو جۆر هەلپاچین هەیەن هەلپاچین بۆ شێوازی پەرووردەکردن وهەلپاچین بۆ بەرهەم دان، یەکەم زیاتر مەبەست لێی پێدانی ئەو شێوهیهیه بەو
هەنجیرەی دەتەوێت و دووەمیش زیاتر بۆ زیاتر کردنی بری بەرهەمە .
لەسەدا هەشتای ٨٠ ٪بەرهەمی ههنجیر هی ئەو لق وخەلفانەی کە بەهاری ئایندە درووستی دەکات بەرهەمەکەی لە ناوەراستی مانگی حەوت بەدواوە پێ دەگات و لە ٢٠ ٪ بەرهەمی هی ئەو لق وخەلفانەی ساڵانی پێشووە و بەرهەمەکەی زۆرجار پیش مانگی حەوت پێ دەگات.
کەواتە هەنجیر تا زیاتر هەلپاچی لق وخەلفی سالی ئایندە زیاتر لێ دەدات بەرهەمی زیاتر دەبێت بەڵام یەک کێشەی هەیە ئەم جۆرەیان ئەوەیە هەنجیرەکەی درەنگ پێ دەگات و تا کوتایی پایز هەنجیر بەدرەختەکەوە دەمێنێتەوە رەنگە زۆرینهی پێ نەگات لەبەر ئەوەی دەکەوێتە پایز، دەتوانن سالانە هەموو لقێك کەئەو ساڵه لێی داوەلە ٦٠ ٪ تا ٧٠ ٪ درێژی کورت کەنەوە،واتە ئهگهر لقێک درێژیەکەی یەک مەتر بوو شەست تا حەفتا سانتیمی لێ کورت کەیتەوە هەموو لقەکان سەر و خوار وە پێویستە هەنجیر سێ ساڵ جارێک تا چوار ساڵ جارێک هەلپاچینی قورسی بۆ ئەنجام بدەی تا داری هەنجیرەکە گەنج بێتەوە.
پەین کردن:
هەنجیر سالانە بۆئەوەی بەرهەمی باشی هەبێت، پێویستە خاکەکەی بەهێز بکەیت باشترین شتێکیش بۆ بەهێز
کردنی خاک زیاد کردنی پەینێ ئاژەلی وبالندەی ترشاوە یان کۆن لەمانگی دوازدە بەدوواوە بۆ بنێکی پێگەشتوو دوو تەنەکەی ئاژەلی دوور لەقەدەکەی بێ و ئهگەر ریقنەی دەواجینیش بوو یەک تەنەکە بۆ بنێکی پێگەشتوو
ئەم پەینی ئاژەلیە هەرچیت کردووە سێ ساڵ جارێک بیکە بنی دار هەنجیر چوونکە خاکەکە بەپیت دەکات
بۆ ماوەیەکی درێژ ئهگەر لەحالەتێکدا پەینی ئاژەلیت دەست نەکەوت مانگی دوو هەستی بەپێدانی پەینی
عالی فسفور ( داب ، بۆر ) بۆ بنێکی پێگەشتوو سێ سەد تا چوارسەد گرام دوور لەقەدەکەی بلاوی کەرەوە بەچوار دەوردا وە کوتی یوریا ( سپی ، شەکرەکە ) لەدوای نەورۆزە بدرێت بەهەنجیر بۆ هەر بنێکی پێگەشتوو دوو سەد گرام
وە لە سەرەتای مانگی شەشیش دووبارە ئهگەر بتوانی هەستی بەپێدانی کوتی عالی پۆتاس ١٢ - ١٢ - ٣٧بۆ هەر بنێکی پێگەشتوو نزیکی ١٥٠ - ٢٠٠ گرام .
ئافاتەکانی هەنجیر :
ئافاتی زۆرە هەنجیر هەیە مێرووە وهەیە کەرووە هەیە بەهۆی ڤایروس و بەکتریاوە:
یەکەم: کرمی حهفار
بنبرکردنی نیە بەلام دەتوانی زیانەکانی کەم بکەیتەوە سالانە لەدوای گەلا وەرین دەرمانی قەدەکەی بکەی بەم دەرمانە(ئهمیداکلوپراید + دلتامپرین ۱۰ مل بۆ کولەپشتێکی 16 لیتری لەهەریەکەیان وە سەرەتای مانگی شەش هەمان دەرمان دووبارەکەیتەوە)
دووەم: کرمی بوونی بەری هەنجیر
بەهۆی مێشیکەوە وەک مێشی مالان بەلام بچوکتر لەقەبارە و لەرەنگدا ئەم میشە هێلکە لەسەر بەڕی هەنجیر
دادەنێ دوای هەفتەیەک هێلکەکە دەتروکێ دەبێتە کرم وهەنجیرەکە کرماوی دەکات ودەیگەنینێ یاخود بەهۆی مێروویەکە وەک ئەسپی وایە بۆ ئەم حاڵەتەش دەتوانین رێگری بکەین بەدانانی لەزگەی فۆرمونات ( لەزگەی جنسی ) نێری میشوولەکە رادەکێشێ وتەنیا میێەکان دەمێنەوەهێلکەکان ناپیتێنرێت هێلکەش دانێ مێیەکە نابێتە کرمۆکە، یاخود بەکار هێنانی دەرمان ئەویش بەم جۆرە( ئهندوکساکارب ٧مل + اسیتامیپریتاید ٣٠ گرام بۆ ١٦ لیتر
وە بەلایەنی کەمەوە سێ جار بکرێ) ئهگەر زۆر هەبوو ئهگەر نەبوو نەکرێت باشە لەدوای پێگەشتن هەر بیست شەو جاریک.
ئافاتە کەروویەکان:
1- ژەنگی گەلای هەنجیر، لەمانگی پێنج وشەش دەدا لەگەلای هەنجیر گەلاکەی وەک ژەنگی ئاسنی گرتبێ وایە
دەرمانکرد لەمانگی شەشبەدەرمانی نحاس ٢٥ گرام بۆ ١٦لیتر یان رشاندنی کبریتبەگەلای هەنجیر بۆ گرەش و بۆ ژەنگیشهەرکامیان بەئاسان دەزانی ئەوە بکە.
2-ڤایروسی گەلای هەنجیر:
ئەمەیان چارەسەری نیە خۆی دوای ماوەیەک چاک دەبێ،ئەمیش گەڵاکەی مغاویری دەکات سەوز وزەرد تێکەل دەبێت.
ئا: ئاسۆ فتاح