راچڵەکین-
بەهۆی ئەنجامدانی کۆڕێک کتێبخانەی ئاشتی لە هەولێر داخرا و قائیمقامی هەولێریش دەڵێت:" پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ نەبووە".
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر راگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کۆڕێک و کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە شوێنێکی داخرا و پابەندنەبوون بە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکات، کتێبخانەکە داخراوە و بە بڕی یەک ملیۆن دیناریش سزا دراوە.
بەڵام ئاشتی شێرکۆ، خاوەنی کتێبخانەکە دەڵێت: " ئەوان بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان کۆڕەکەیان ئەنجامداوە و هەکەسێکیش دەمامکی پێ نەبوبێت رێگە نەدراوە بێتە ژوورەوە، پاشان مۆڵەتیشمان بۆ وەرگرتووە".
دوێنێ پێنجشەممە لە کتێبخانەی ئاشتی لە شاری هەولێر کۆڕێک بۆ دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب، راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی سەبارەت بە هاندانی گەنجان بۆ خوێندنەوە و گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو.

وێنەی کۆڕەکە