راچڵەکین-
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داوایەکی ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی بۆ وەزارەتی گەشتوگوزار بۆ ئەوەی بە هانای پارکی هەواری شارەوە بچن ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كان كۆبووه‌وه رایگەیاند، كێشه‌و گرفته‌كانی پاركی هه‌واری شار له سلێمانی له‌رووی خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌كانی پاركه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 23-11-2020، به ئامانجی گرنگیدانی زیاتر به پاركی هه‌واری شار و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كه‌موكورتییه‌كانی پاركه‌كه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كان له " شاره‌وانی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی دارستان"ی سلێمانی كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی گرفت و كه‌موكورتییه‌كانی پاركه‌كه خرایه‌ڕوو كه به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به قه‌یرانی دارایی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرفت و كه‌موكورتییه‌كانی پاركه‌كه پۆلێن كراوه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری پێویست ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
قائیمقامی سلێمانی داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد له‌رووی ئارامی و ئاسایشه‌وه له‌مه‌ودوا چاودێریی زیاتری پاركه‌كه بكه‌ن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیشی راسپارد له‌رووی ته‌ندروستی و نرخ و گونجاوی ئه‌و خواردن و پێداویستیانه‌ی كه له پاركه‌كه‌دا ده‌فرۆشرێن چاودێری وردی كۆشك و دووكانه‌كانی نێو پاركه‌كه بكه‌ن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بوو رووبه‌ڕوووی سزای یاسایی بكرێته‌وه .