جۆرج و سوف
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری"جۆرج و سوف" ماڵئاوای له ساڵی 2020 كرد به شێوازی تایبه‌تی خۆی ئه‌ویش دوای ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی ساڵی نوێ له ئیمارات.
جۆرج چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدایه و دوای كۆتایی هاتنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات و ماچ بۆ هه‌واداره‌كانی هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵێت" بای بای جوانكیله‌كان، بای بای كۆرۆنا" و له كۆتای ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت" سوپاس بۆ خوا خه‌ڵك چێژ ده‌بینێت"
له ئاهه‌نگه‌كه‌ی له دوبه‌ی جۆرج چه‌ند به‌رهه‌مێكی كۆن و نوێی خۆی پێشكه‌شی هه‌واداره‌كانی كرد و بڕیار وایه له شه‌وی سه‌ری ساڵدا له پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزۆنیدا ده‌ربكه‌وێت.