زیانەکانی زووچاندنی پەتاتە لەناوچە ساردەکاندا چیە؟

کشتوکاڵ

29/12/2020     ژمارەی بینراو 586

پەتاتە

ڕاچڵه‌كین-

دەتوانین پەتاتە لە مانگی 12 و 1 بچێنی؟ 
وەڵام ..
بۆناوچە گەرمەکان وەک گەرمیان ...کەرکوک .. هه‌ولێر  بەڵێ  چونکە دەرچونی چاندنی پەتاتە لە مانگی 12 و1 لەم شوێنانەی ناومان هێنان دەرچونی پەتاتەکە دەکەوێتە 20 / 2 کە لەم بەروارەدا ئەم شوێنانە مەترسی بەستەڵەکیان زۆرکەمە  بەڵام ئەم بەروارە بۆ  سلێمانی و دهۆک مەترسیدارە چونکە مەترسی سەرماو بەستەڵەک تاوەکو نەورۆز هەیە، بۆیە هەمیشە سەرکێشێکی گەورەیە کەجوتیار لەو دووناوچەیە لەو دووبەروارەدا پەتاتە بچێنێت،  وەک ئەم وێنەیە کەخۆم گرتومە ماوەی نێوانیان 15 ڕۆژە. 


پرسیار..
ئایا پەتاتە بەبەستەڵەکی تیادەچێت؟ 
وەڵام ... بەڵێ بەشە سەوزەکانی لەناو دەچێت ئەگەرلەسەرەتای تەمەنیدابێت پاشان دوبارەدەڕوێتەوە،بەهۆی گۆپکە نوستوەکانیتی تریەوە ،بەڵام لەناوەڕاستی تەمەنیدا جوتیارهیچ سودێکی لێ نابینێ بەرهەمی نابێت.


ئا: کۆسار باقی- ئەندازیاری کشتوکاڵی 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن