كه‌ی‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌ منداڵدا ده‌رده‌كه‌وێت؟

ستایل

06/01/2021     ژمارەی بینراو 499

نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌ منداڵدا


ڕاچڵه‌كین-

پرسیارە جەوهەرییەکە ئەمەیە کە ئایا دایکان و باوکان کەی هەستدەکەن منداڵەکەیان ئۆتیزمییەتی؟ دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی پسپۆری دەروونی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

لەبەر ئەوەی ئۆتیزم شەبەنگێکە و جەندین شکڵ و شێوەی هەیە ئەوا تەمەنی هەستپێکردنی دەگۆرێت، بەڵام زۆرینەیان هەر لە سەرەتای گەشەو هەستیان پیدەکرێت کە ساردن و کارەدانەوەیان کەمە و توانای تێکەڵی و هەست و سۆزیان لاوازە و جوڵەی دووبارەیان هەیە و ئارەزوی تەنیایی دەکەن، ئەمەش هەندێکجار لە تەمەنی پێش یەک ساڵەوە هەستی پێدەکرێت.

هەندێک جۆریشی هەتا تەمەنی دوای یەک ساڵ هەموو شتێکی سروشتییە و لە ماوەیەکی کەمداو لەناکاو تواناکانی لەدەستدەدات و نیشانەکانی ئۆتیزمی تایدەردەکەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن