ئەو هاووڵاتییانەی هاوکاری دارایی وەردەگرن ئاگاداردەکرێنەوە

کوردستان

10/01/2021     ژمارەی بینراو 2434

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئەو هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە کە فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی ١٠٠ هەزار دینار هاوکاری پڕکردووەتەوە و دەڵێت، رۆژی چوارشەممە دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەو خێزانانە ئاگاداردەکاتەوە کە کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و پەیوەندیان پێوەکراوە بۆ وەرگرتنی ١٠٠ سەد هەزار دیناری هاوکاری هەژاران ڕۆژی ٤ شەممە ١٣-١-٢٠٢١ کۆتا وادەیە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات، تا ئەو رۆژە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە ئەگەر نا مافیان نامێنێت.

لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەک هاوکاری بەسەر زیاتر لە ١٠٠ هەزار خێزاندا دابەشبکات کە بەهۆی کەرەنتینەوە بێکار بووبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن