ئیڤانكا پیرۆزبایی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
ئیڤانكا تره‌مپ كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوون له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
ئیڤانكا له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی"یادی 40 ساڵه‌ی ته‌مه‌نت پیرۆز خۆشه‌ویستم" زۆرێك له كۆمێنته‌كان به ته‌نزه‌وه پیرۆزباییان له جاریرد هاوسه‌ری ئیڤانكا كردوه و خه‌مباری خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی تره‌مپ كه ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی هه‌بوو و ڕه‌تی ده‌كرده‌وه ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و دان به‌وه‌دا بنێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكسیتی هێناوه.
جاریرد كۆشنه‌ر به‌ڕه‌گه‌ز ئیسرائیلیه و له‌دایكبووی 1981 ه و له ساڵی 2009 ه‌وه له‌گه‌ڵ ئیڤانكا هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی 3 منداڵن.