داوای گەڕانەوەی بێنزێمە دەکرێت بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا

وەرزش

11/01/2021     ژمارەی بینراو 187

راچڵەکین- سپۆرت

کاندیدێکی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا داوا دەکات کەریم بێنزێمە بانگێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بکرێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥وە کەریم بێنزێمە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ڤالبوینیای هاونیشتیمانی بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیی سێکسی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دورخراوەتەوەو تا ئێستاش دادگایی کردنی لەسەر ئەو کەیسە بەردەوامە.

بەڵام میکێل مۆلین کە کاندیدە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا دەڵێت کە یەکەم کاری ئەوە دەبێت بێنزێمە بگێڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

مۆلین دەشڵێت کە دیدێ دیشامپ ئەگەر سەروی خۆی داوای لێبکات ئەوا بانگێشت کردنەوەی بێنزێمە رەتناکاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن