عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد داوا لەسەرۆكی پەرلەمان دەكەن پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگرێت

کوردستان

12/01/2021     ژمارەی بینراو 261

راچڵەكین-

دوو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كەلەلایەن بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە، داوا لە د. رێواز فایەق- سەرۆكی پەرلەمان دەكەن پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگرێت و رایدەگەیەنن كە ئامادەن بچنە بەردەم دادگا.

دادگای لێكۆڵینەوەی پێنجوێن، لەسەر سكاڵای بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ،  دوو داوای ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە، بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر هەریەك لە پەرلەمانتاران ( عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد) بەپاساوی ئەوەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك تۆمەتی ئەوەیان داوەتە پاڵ دەروازەكە كە چەندین بارهەڵگری قاچاغ بەبێ گومرگ كردن ئاودیو دەكرێن.

ئەو دوو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، داوایانكردووە پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت و لەهەمان كاتدا جەختیان لەوەكردووە كەئامادەن بچنە بەردەم دادگا.

عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد ئاماژەیان بەوەشكردووە:" هەموو ئەو بەڵگەو زانیاریانەی پەیوەستن بەقاچاخچێتی ئەوانەی بەمكارە هەڵدەستن، ئەو 750 ملیۆن دۆلارەی تەنیا لەیەك خاڵی سنووریدا لەماوەی 18 مانگی رابردوودا دەسكەوتووە، دەیخەینەڕوو."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن