راچڵەكین -
بەهۆی كاركردنی لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی، لە رۆژانی داهاتوودا رێگای سلێمانی - دوكان لە نزیك پردی تاسڵوجە دادەخرێت، شارەوانیی سلێمانیش چەند رێگایەكی لاوەكی دەستنیشان كردووە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی كاركردنی بەردەوام لە شەقامی 100 مەتری، ناسراو بە شەقامی شاڕێیی بابان، بەهۆی كاركردن لە (یەكتربڕی تاسڵوجە)، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبەجێكار، بەپێی بەرنامەی كاركردنیان لە ڕۆژانی داهاتوودا و لە نزیك پردی تاسڵوجە، رێگای سلێمانی - دوكان دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی هێلكاریی داخستن و كردنەوەی ڕێگای لاوكی دیاریكردووە و ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو رێگایەی دادەخرێت بەڕەنگی (سوور) دیاری كراوە و ڕێگای لاوكی دەكرێتەوە بە ڕەنگی (سەوز) لە نەخشەدا دیاری كراوە.