بەڵگەنامەیەكی دادگای فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 915

راچڵەكین-

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڵگەنامەیەكی دادگای فیدراڵی بڵاودەكاتەوە، لەبارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداد-ەوە.

ئامانج رەحیم، دەڵێت، ئەمەی خوارەوە وەرگێڕانی كوردی دەقی ئۆڕجناڵی بڕگەی (شەشەم)ە لە لاپەڕەی (١٥) لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/ ٢٠٢٣) لە ٢١-٢-٢٠٢٤ كە بڕیارێكی پابەندە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان ونابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێك پێچەوانەی ئەمە دەربچێت: 

(شەشەم: ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێكردنی ماددەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣، و بە تایبەتی هەردوو ماددەی (١٢ و ١٣)ی یاساكە، نابێت ببێتە هۆكاری سەرەكی خەرجنەكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێم لە كاتی دیاریكراوی خۆی.)

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت:"هەردوو ماددەی ١٢ و١٣ ی یاسای بودجە پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم، كە هەردوو حكومەت ناكۆكیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی هەردوو ماددەكە."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن