لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ( هەژماری من) لە سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1536

راچڵەكین-

بەرێوبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی ماوەیەكی درێژیان لەبەردەمە بۆ پركردنەوەی فۆرمی هەژماری من و وەرگرتنەوەی كارتی بانكی.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025 شۆخان عومەر، بەرێوبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی بە میدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە:" پێوست ناكات فەرمانبەران بەلێشاو بێن بۆ پركردنەوەی فۆرمی هەژماری من، ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن نۆرە بگرن، دەتوانن لە داهاتوودا سەردانی بانكەكان بكەن بۆ پركردنەوەی فۆرمی هەژماری من."

دەشڵێت:" ئەو وادەیەی وەزارەتی دارایی دیاری كرد بوو سلێمانی ناگرێتەوە، فەرمانبەرانی سلێمانی ماوەیەكی درێژیان لەبەردەمە بۆ پركردنەوەی فۆرم و وەرگرتنەوەی كارتی بانكی."

رۆژی 19ی ئایاری 2025  وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان مووچەخۆرانی سنوری هەولێرو دهۆك-ی ئاگاداركردەوە، ئەگەر تا رۆژی 1ی حوزەیرانی 2025 دەست بە مامەڵەی خۆتۆماركردن لە هەژماری من نەكەن، ئەوا مووچەیان ڕادەگیرێت تا مامەڵەكانیان تەواو دەكەن، بەڵام ئەو ئاگاداركردنەوەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ناگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن