سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 916

راچڵەكین -

عەرەبستانی سعودیە بڕیاریدا رۆژی هەینی 6-6-2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بینراوە، بەو پێیەش سبەینێ چوارشەممە یەكەم رۆژی مانگی زیلحجەیە و رۆژی هەینی 6-6-2025 دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

 

هاوكات، دیوانی وەقفی سوننەی عیراق رایگەیاند رۆژی هەینی 6-6-2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن