راگەیەندراوێك لەدادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1174


راچڵەكین-

دادگای فیدراڵی عیراق رایدەگەیەنێت، سكاڵایەكیان لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە بەدەستگەیشتووە لەبارەی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.

دادگای فیدراڵی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی حوزەیرانی 2025 ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانبەرانی هەرێم لەسكاڵاكەیاندا داوایانكردووە بەردەوامی بدرێت بەخەرجكردنی پارەی مووچەكانیان، بەگوێرەی بڕیاری دادگا ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/ 2023 لە 21-2-2024). 

وەك لەراگەیەندراوەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوایانكردووە دادگا فەرمان سالارییەك بۆ وەزارەتی دارایی عیراق دەربكات كە تیایدا پابەندی بكات بەخەرجكردنی مووچەو جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا كە تیایدا كەبەهەمان شێوە هەردوو سەرۆكوەزیرانی عیراق و هەرێمی كوردستانی پابەندكردووە بە نشینكردنی ( تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەران، لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێم، ئەمەش لە پشکی هەرێم کەمدەکرێتەوە، کە بەپێی یاسای بودجە دیاریکراوە.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، سكاڵا ئاماژە پێكراوەكە بەژمارە ( 104/ئیتیحادی/2025) تۆماركراو لەنزیكترین وادەدا سەیری ئەو داواكارییە دەكرێت بۆ دەركردنی فەرمان سالاری. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن