له‌ئاینی ئیسلامدا ئه‌ركی ئافره‌ته خزمه‌تی خه‌سووی بكات؟
ڕاچڵه‌كین-
ده‌وترێت "خه‌سووت دایكی دووه‌مته" به‌ڵام به‌شێك له خانمان و پیاوان دوای هاوسه‌رگیری ناتوانن ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن و گرفت له‌نێوان ژن و مێرد دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و چه‌ندین هاوسه‌ر به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه.
له ئاینی ئیسلامدا ئه‌ركی ئافره‌ته خزمه‌تی خه‌سووی بكات له‌كاتێكدا خۆی خاوه‌نی 3 كچه كه هاوسه‌رگیریان كردوه؟ ئه‌مه پرسیارێكه و ئاڕاسته‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی لیژنه‌ی فه‌توای میسر كراوه.
شێخ ئه‌حمه‌د به‌سام وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توای میسری وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" هیچ ئه‌رك نییه له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌م دۆخه‌دا خزمه‌تی خه‌سووی بكات و ئه‌گه‌ر چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وه ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی خۆی به‌جێ گه‌یاندوه ئه‌ه‌ر نا له‌دینی ئیسلامدا بووك له‌دۆخێكی وه‌ك ئه‌مه‌دا ناچار نییه خزمه‌تی خه‌سووی بكات"
ئه‌م پیاوه ئاینیه كه مامۆستای شه‌ریعه‌یه له كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان له میسر ده‌شڵێ" له‌دینی ئیسلامدا خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری مێرد له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه ئه‌رك و واجب نییه و ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش بكات ئه‌وه له‌به‌ر خاتری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌یكات و خێری ده‌گات"
و: چراخان