جگهرهكێشان ئهگهری توشبوون بهم نهخۆشییانهی چاو زیاد دهكات
ڕاچڵهكین-
جگەرەکێشان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گەلێک نەخۆشی لاشە و جەستەی مرۆڤ بۆ نموونە نەخۆشی سییەکان و دڵ و شێرپەنجە، دكتۆر ئهحمهد پزیشکی پسپۆڕی چاو ئهو نهخۆشییانه ڕوون دهكاتهوه كه بههۆی كێشانی جگهرهوه توشی مرۆڤ دهبێت.
لێرەدا باسی چەند زیانێکی جگەرەکێشان دەکەین بۆ سەر تەندروستی چاو :
1- وشکی چاو : واتە نەبوونی فرمێسکی پێویست یان نەبوونی فرمێسکی ئاسایی، جگەرەکێشان هۆکارێکی گرنگە بۆ وشکی چاو.
2- ئاوی سپی : ئەوانەی جگەرە دەکێشن زووتر توشی ئاوی سپی دەبن بە بەراورد بەوانەی جگەرە ناکێشن .
3- تێکچوونی تۆڕی چاو ( AMD ) : بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە مرۆڤ سەنتەری بینینی تێک دەچێت ، بەمەش نەخۆش ناتوانێت شتەکان بە ڕوونی ببینێت ، چارەسەری ئەم حاڵەتەش هەندێک جار زەحمەتە و نەخۆش دەبێت زیاتر لە جارێک دەرزی لە ناو چاوی بدرێت.
4- زوو دەرکەوتنی کاریگەری نەخۆشی شەکرە لەسەر چاو ، نەخۆشی شەکرە بە تێپەڕبوونی کات کاردەکاتە سەر چاو ، بەڵام لە کەسانی جگەرەکێشدا زۆر تر و زوو تر کاری تێ دەکات.
5- لاواز بوونی دەماری چاو : ئەم دەمارە چاو پەیوەست دەکات بە مێشکەوە ، مرۆڤ بەهۆی ئەم دەمارەوە دەبینێت ، جگەرە دەبێتە هۆی لاواز کردنی ئەم دەمارە و پاشان کوێر بوون.
6- زیاتر دەرکەوتنی نیشانەکانی غوددەی دەرەقی لە سەر چاو ، ئەوانەی نەخۆشی غوددەی دەرەقیان هەیە هەندێک جار کار لە چاویان دەکات ، بەڵام لە کەسانی جگەرەکێشدا زۆرتر و زوو تر کاری تێ دەکات .