ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌م نیشانانه ده‌كه‌یت ڕێژه‌ی ڤیتامین B12 ت كه‌مه
ڕاچڵهكین-
كه‌می ڕێژه‌ی ڤیتامین B12 له له‌شدا چه‌ندین نیشانه ده‌رده‌خات و باشتر وایه پشتگوێ نه‌خرێت چونكه ئه‌م ڤیتامینه په‌یوه‌سته به ته‌ندروستی ده‌ماره‌كان و خانه‌كانی خوێن و یارمه‌تی دروستبوونی ترشی DNA ده‌دات له‌ناو خانه‌كانی له‌شدا.
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌كاتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت:
1-هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام
2-هه‌ناسه توندی
3-سه‌رگێژخواردن
4- زه‌رد بوونی ڕه‌نگی پێست
5-ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ
6-كه‌مبوونی كێش
7-مێروله‌كردنی ده‌ست و پێ
8- لاوازی ماسولكه‌كان
9-جوڵه‌ی ناسروشتی
10- بیرچوونه‌وه و ئاڵۆزبوونی یاده‌وه‌ری
باشترین سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڤیتامینه" جگه‌ری مانگا و خواردنه ده‌ریاییه‌كان و ماسی و گۆشتی مریشك و هێلكه و شیر و به‌رهه‌مه‌كانی شیر ه.