زستان هاوسه‌رگیری دووه‌می ده‌وێت؟
ڕاچڵه‌كین-
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هاشتاگی " زستان هاوسه‌ری دووه‌می ده‌وێت" له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعودیه بووه جێگه‌ی باس و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌مه‌یان وه‌ك بیانویه‌ك دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ی دوباره هاوسه‌رگیری بكه‌نه‌وه.
ڕاوێژكاری پزیشكی ده‌رونی" دكتۆر تارق عریان" له‌ڕێی تویتێكه‌وه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له‌تویته‌ر وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانیداوه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره هاشتاگه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" كاتێك پیاوان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كه‌ن كه دڵ و مێشكیان پڕ بكات ئه‌وه و هیچ گونجاو نییه پیاو بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته نه‌یتوانی دڵ و مێشكی پیاو پڕ بكات ئه‌وه جیابوونه‌وه باشترین هه‌نگاوه نه‌ك دوباره هاوسه‌رگیری به‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌دا.
ماوه‌یه‌كه باسی هاوسه‌رگیری دووه‌م بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ساڵی 2019 ئیمامی ئه‌زهه‌ر " ئه‌حمه‌د ته‌یب" له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری چه‌ند جاره‌وه وتویه‌تی" ئه‌گه‌ر پیاوێك بتوانێت یه‌كسانی په‌یڕه‌وبكات له‌نێوان زیاتر له ئافره‌تێك ئه‌وه ئاساییه هاوسه‌رگیری بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بێت ئه‌وه نابێت زیاتر له هاوسه‌رێكی هه‌بێت.