هۆكاره‌كانی دیارده‌ی‌ ڕاینۆید

تەندروستی

18/01/2021     ژمارەی بینراو 434

دیارده‌ی‌ ڕاینۆید


ڕاچڵه‌كین-

کاتێک دەچینە وەرزی سەرماوە دیاردەیەک لە هەندێک کەسدا دەردەکەوێت ئەویش گۆڕانی رەنگی پەنجەکانە کاتێک بەر سەرما دەکەون.

ئەم دیاردەیە زۆربەی جار هۆکارێکی دیاریکراوی نیە، بەڵام دەرکەوتووە کە جگەرە کێشان و هەندێ جۆری دەرمان یاخود کۆمەڵێ پیشە هۆکارن، سەرما و فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ دیاردەکە توندتر دەکات، دكتۆر هێمن پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ئێسك و ڕۆماتیزم هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

ڕاستە زۆربەی ئەو کەسانەی ئەو دیاردەیەیان تێدا دەردەکەوێت هیچ نەخۆشییەکیان نیە، بەڵام ڕێژەیەکیان لەوانەیە هۆکارەکەی نەخۆشیەکی ڕۆماتیــــــزمی سیستەمی بەرگری بێت وەکو:

1- گورگە سورە
2- رەقبوونی پێست
3- ڕۆماتیـزمی جومگەکان
4- شۆگرن سندرۆم 
5- هەوکردنی بۆری و ملولەکانی خوێن
6- چەند نەخۆشییەکی تر

زۆربەی جار نەخۆش پێویستی بە چارەسەری حەب و دەرمان نیە تەنها گەرم داپۆشین و دوورکەوتنەوە لە هۆکاری ڕووژاندنەکە وەکو جگەرە کێشان چارەسەر دەبێت. 
بەڵام لە هەندێک باری تونددا پێویستە نەخۆش دەرمانی فراوانکردنی بۆری و ملولەکانی خوێن وەرگرێت، ئەگەر نا نەخۆشەکە توشی برین و هەوکردنی پەنجەکان دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن