زۆرترین ڕێژه‌ی‌ مردن به‌ كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا تۆماركرا

تەندروستی

19/01/2021     ژمارەی بینراو 180

زۆرترین ڕێژه‌ی‌ مردن به‌ كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا تۆماركرا


ڕاچڵه‌كین-

ئه‌مڕۆ له‌ به‌ریتانیا ڕێژه‌ی‌ مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 1610 كه‌س و ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌یه‌ كه‌ تۆمار كرابێت به‌راورد به‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو لة ماوةى تةنها 24 كاتذميَردا.

تا ئێستا و له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێژه‌ی‌ مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ 90.000 كه‌س و زۆرترین ژماره‌ی‌ مردن 13 ی ئه‌م مانگه‌ بووه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ 1564 حاڵه‌تی مردن به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی‌ تۆماركرد.

له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33355 حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ ه‌ 4266577 كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن