گیرخواردنی دەماری ناوەڕاستی دەست
ڕاچڵهكین-
دەکرێت بە 3 جۆرەوە بەپێی قورسی نەخۆشیەکە"1- ئاسان. 2- . مامناوەند. 3- قورس" دكتۆر ئامانج پزیشكی نهخۆشییهكانی دهمار هۆكار و نیشانهكان دهخاته ڕوو.
نیشانەکان: بەگشتی نیشانەکانی بریتین لە سڕبوونی سێ پەنجەونیو لەپەنجە گەورەکەوە، لەگەڵ بوونی ئازار لەشوێنی باسکراودا، لەجۆری سێهەم هەندێ جار ماسوولکەی لەپی دەست بچوک دەبێتەوە.
هۆکارەکانی: زۆربەی کات لە ژن زۆرترەو بە هۆی سک پڕبوونەوە دەبێت و لەگەڵ ئیشی قورس لەگەڵ هەندێک نەخۆشی درێژ خایەن.
ناسینەوەی نەخۆشیەکە وەک هەموو نەخۆشیەک دوای پرسیار و جواب و پشكنینی نەخۆشەکە دەبێت هێڵکاری دەماری دەستی بۆبکرێت.
چارەسەری نەخۆشیەکە : جۆری 2 و 3 بەنەشتەرگەری دەبێت و سودی زۆر دەبینن، جۆری یەک بە پشودان و ئازارشکێن چاک دەبێت.